پایتەخت

جورج و مشکی هەموو کوردستان لە ناو دەبردرێت

جورج و مشکی هەموو کوردستان لە ناو دەبردرێت
کورتە

بڕیاردراوە جورج و مشکی هەموو کوردستان لە ناو ببردرێت

بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشییەک لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە جورج و مشکی هەموو کوردستان لە ناو ببردرێت.



ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کشتوکاڵ بڵاویکردەوە، ڤایرۆسی هانتا بەهۆی جورج و مشک هامستەر دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ڕێژەی مردن دەگاتە 50٪ بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە.



وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پاراستنی گشتی بڕیاریدا، هەڵمەتی قڕکردنی جورج و مشک دەستپێبکات لە هەموو فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان و ئەو شوێنانەی جورج و مشکیان لێیە، پێویستە ماددەی لەناوبردنی قڕکەرەکان دابنرێت لە کارگەکانی ئالیکی پەلەوەر، پڕۆژەکانی پەلەوەر، کوشتارگەکان.



وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێگانەدات، هامستەری جوانی لە خاڵە سنوورییەکان بێتە ژوورەوە، هەروەها بەهاوکاری سەندیکاکانی ڤێتێرنەری، کۆگاکانی خواردنی سەگ و پشیلە ئاگادار بکرێتەوە بە لەناوبردنی جورج و مشک لە کۆگاکان.



شایەنی باسە، ڤایرۆسی هانتا لە نێوان ساڵانی (1950 تا 1953) بڵاوبووەتەوە لە جیهاندا، لە ساڵی 1978 لە وڵاتی کۆریای باشوور جیاکراوە و دەستنیشانکراوە، هاوکات تاوەکو ئێستا ڤاکسینی بۆ ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.

13 ئایار 2026 19:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026