پایتەخت

سودانی لە گوتاری ماڵئاواییدا دوا قسەی کرد

سودانی لە گوتاری ماڵئاواییدا دوا قسەی کرد
کورتە

سوودانی دوا گوتاری پێشکەش کرد


  
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە گوتارێکی ماڵئاواییدا دوایین ئامار و دەستکەوتە ئابوورییەکانی حکومەتەکەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا خستە ڕوو و جەختی لە گەشەسەندنی سێکتەرە جیاوازەکان کردەوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتەکەی سەرکەوتوو بووە لە دابەزاندنی قەرزە دەرەکییەکانی عێراق لە 13 ملیار دۆلارەوە بۆ نزیکەی 10 ملیار دۆلار، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتدا گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و لە %7ـەوە بۆ %2 دابەزیوە، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ سەقامگیریی بازاڕ و دراو لێکدەدرێتەوە.

 

سەبارەت بە دۆخی کۆمەڵایەتی و بژێوی هاووڵاتییان سودانی ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی هەژاری لە عێراقدا بۆ %10  دابەزیوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵەکانی حکومەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار ئەنجامی هەبووە و ڕێژەی بێکاری گەیشتووەتە نزیکەی %13.

 

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سودانی تیشکی خستە سەر کەرتی وزە و رایگەیاند، عێراق توانیویەتی قەبارەی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا زیاد بکات، گووتیشی: "جگە لە کەرتی وزە، چەندین پڕۆژەی گەورەی بازرگانی و ستراتیژی جێبەجێ کراون کە دەبنە ژێرخانێکی بەهێز بۆ ئابووریی داهاتووی عێراق."

13 ئایار 2026 19:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026