2 هەزار حاجیی گەیشتنە ماڵی خودا
تاوەکو ئێستا 2 هەزار حاجیی گەیشتوونەتە سعودییە و دەستیان بە ئەرکە ئایینیەکانیان کردووە
تاوەکو ئێستا 2 هەزار حاجیی گەیشتوونەتە سعودییە و دەستیان بە ئەرکە ئایینیەکانیان کردووە، وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، حاجییان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف جەختی لەوە کردەوە، ئه‌مرۆ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 147 حاجییه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دڵنیایی ده‌داته ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ هاتووەتەوە، به پێی ئه‌و خشته‌ی كه دانراوه خشته‌ی چوونی حاجیان وه‌كوو خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت.