ئێران وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای دایەوە
ئێران په‌یامی به پاكستان بۆ ئێران له‌سه‌ر 'كۆتاییهێنان به جه‌نگ' نارد
دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن هه‌نگاو به‌ره‌و قۆناغێكی هه‌ستیار و نوێ بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌نێن.
میدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی فەرمیی خۆی لەبارەی دوایین دەقی پێشنیازکراوی ئەمریکا ڕادەستی نێوەندگیرە پاکستانییەکە کردووە. ئەم پێشنیازە بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ئاراستەی تاران کرابوو.
وەڵامەکەی ئێران لەم قۆناغەدا بە تەواوی جەخت لەسەر پرسی ڕاگرتنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە جەنگ و ده‌ستپێكردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.
ئەم پێشهاتە وەک هەنگاوێکی گرینگ سەیر دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و گەڕانەوە بۆ مێزی دانوستانەکان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.