بۆچی موڕشید خهزنهوی دهستگیركرا؟
شێخ مورشید خەزنەوی ڕوونکردنەوە لەسەر ڕێگرییەکانی فڕۆکەخانەی ئوردن دەدات
شێخ موڕشید خەزنەوی، دوای ڕاگرتن و هێشتنهوهی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا وردەکاریی ڕێگری لێکردنی لە فڕۆکەخانەی ئوردن بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.
ئهمڕۆ شێخ موڕشید مەعشووق خەزنەوی، کەسایەتیی ئایینی و نەتەوەیی دیاری ڕۆژئاڤای كوردستان بڵاویكردهوه، ئێستا تەندروستی باشە و دوای تەواوبوونی پڕۆسەی وردبینی لە بەڵگەنامەکانی، بەبێ هیچ گرفتێک ئازاد کراوە.
ناوبراو ئاماژهی بهوهدا، ڕێکارە ڕۆتینییەکانی فڕۆکەخانە ڕێگر بوون لەوەی بەشداری لە بەرنامەی ڕۆژی زمانی کوردیدا بکەم، بەڵام ئەم هەلومەرجانە ساردمان ناکەنەوە لە بەردەوامبوون لەسەر ڕێگای بەرگریکردن لە دۆزە ڕەواکانمان.
خەزنەوی ئاشكرای كرد، بەهۆی ڕێکارە ڕۆتینییەکان و وردبینی لە بەڵگەنامە یاساییەکانی پەنابەری، نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا بگاتە شاری قامیشلۆ بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ڕۆژی زمانی کوردی.
خەزنەوی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا دووپاتی کردەوە کە خەبات و هەڵوێستەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد بێ چەواشەکاری بەردەوام دەبن.
شێخ مورشید خەزنەوی، زانای ئایینی و کوڕی کەسایەتیی ناسراو شێخ محەممەد مەعشووق خەزنەوییە، کە لە ساڵی 2005دا بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانیەوە تیرۆر کرا، وەک دەنگێکی کاریگەر بۆ داکۆکیکردن لە مافە کولتووری و ئایینییەکانی گەلی کورد دەناسرێت.