ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستییەوە
وەزارەتی تەندروستی دڵنیایی دەدات: گەشت و بازرگانی وەک خۆیەتی و هیچ ترسێک نییە.
وەزارەتی تەندروستیی ڕاگەیەندراوێکی بەپەلەی لەبارەی نەخۆشیی ڤایرۆسی "هانتا" بڵاوکردەوە و تێیدا هاووڵاتییان لە دۆخی هەرێم و مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە دڵنیا دەکاتەوە.
ئهمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون یان گومانلێکراو لە هەرێمی کوردستاندا نییه. وەزارەت لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکات و هەموو ئامادەکارییەکی پزیشکی و تاقیگەیی کردووە.
بهپێی بڵاوكراوهكه، ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە لە ڕێگەی قرتێنەرەکانەوە (وەک مشک و جرج) دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. ئەمەش یان بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ دەبێت، یان بە هەڵمژینی ئەو تۆز و خۆڵەی کە بە پاشەڕۆی ئەم ئاژەڵانە پیس بووە، بەتایبەت لە کاتی پاککردنەوەی شوێنە داخراوەکاندا.
ههروهها نیشانە سەرەتاییەکانی ئاشكرا كردووه و دهڵێت: تا، ماندووبوونی زۆر، سەرئێشە، ئازاری سک و ماسولکەکان له نیشانه ههره سهرهكییهكانن، بەڵام لە حاڵەتە توندەکاندا دەبێتە هۆی کۆکە و تەنگەنەفەسییەکی زۆر، کە ڕێژەی گیانلەدەستدان تێیدا لە نێوان 20% بۆ 50%ـە.
ڕێنماییەکان بۆ هاووڵاتییان:
هیچ قەدەغەیەکی گەشت نییە: جووڵەی بازرگانی و هاتووچۆ ئاساییە.
خۆپارێزی: جەخت لەسەر پاکوخاوێنی ژینگە و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتن لەگەڵ جرج و مشک دەکرێتەوە.
هۆشیاری: پێویستە لە کاتی پاککردنەوەی شوێنە کۆن و داخراوەکاندا وریای تۆز و هەواگۆڕکێ بن.