پایتەخت

یاریزانە ئەفسانییەکە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

یاریزانە ئەفسانییەکە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت
کورتە

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

 

دوای چوار ساڵ لە درەوشانەوە لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی بڕیاری کۆتایی خۆیدا و لە کۆتایی وەرزی 2026 ڕیزەکانی یانەی بارسێلۆنا جێدەهێڵێت, ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە یاریزانەکە نەگەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

 

بەپێی زانیارییەکانی تۆماس ڤلۆدارچیک ڕۆژنامەنووسی  پۆڵەندی، خوان لاپۆرتا و هانزی فلیک هەوڵیانداوە لیڤاندۆڤسکی بۆ وەرزێکی دیکە بمێنێتەوە، بەڵام بە مەرجێک کە ڕۆڵی لە پێکهاتەی سەرەکیدا کەمبکرێتەوە و وەک یاریزانێکی یەدەک مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، لیڤاندۆڤسکی کە هێشتا لە تەمەنی 37 ساڵیدا هەست بە توانایەکی زۆر دەکات، ئەم پێشنیازەی ڕەتکردووەتەوە و بڕیاریداوە لە لوتکەدا یانەکە جێبهێڵێت.

 

لیڤاندۆڤسکی لەوەتەی هاوینی 2022ەوە کە لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە بارسا کرد، کاروانێکی پڕ لە دەستکەوتی تۆمارکرد، لە کۆی 190 یاری بە درێسی یانەکەوە، توانی 119 گۆڵ تۆمار بکات و 24 ئەسیست بکات، بڕیارە یاری بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس ببێتە دوا دەرکەوتنی ئەم ئەستێرەیە بە درێسی بارسێلۆناوە.

 

دەربارەی داهاتووی، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لیڤاندۆسکی لە نێوان خولی "ڕۆشن"ی سعوودی و خولی ئەمریکیدایە، هەرچەندە یانەی چیکاگۆ فایەری ئەمریکی هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی دەدات، بەڵام پێدەچێت گۆڵکارە پۆڵەندییەکە زیاتر مەیلی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ لە خولی سعوودی.

13 ئایار 2026 22:51
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026