پایتەخت

سوتاندنی پەرێز قەدەغە کرا

سوتاندنی پەرێز قەدەغە کرا
کورتە

سوتاندنی پەرێز و قەسەڵ قەدەغە کرا؛ سزاکان چی دەبن؟

لە کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی کشتوکاڵدا، زنجیرەیەک بڕیاری گرنگ بۆ پاراستنی ژینگە و سامانی ئاوی هەرێمی کوردستان دەرچوون. تیمی هەردوو وەزارەت ڕێککەوتن کە ڕێکاری توند بەرامبەر هەر زێدەڕۆییەک بگرنە بەر کە دەکرێتە سەر دارستان، زەوییە کشتوکاڵییەکان و سەرچاوەکانی ئاو.

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بریاریدا به‌ قەدەغەکردنی سوتاندنی 'قەسەڵ و پەرێزی زەوییەکان' لە دوای دروێنە. ئەم بڕیارە بۆ ڕێگرییە لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و پاراستنی زیندەوەران و خاکی کوردستان، چونکە سوتاندنی پەرێز زیانی گەورە بە بەرژەوەندی گشتی دەگەیەنێت.

به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و هێزەکانی ناوخۆی ڕاسپارد كه‌ بە توندی بڕیارەکان جێبەجێ بکەن.

بڕیارە سەرەکییەکان بە کورتی:

  1. قەدەغەکردنی سوتاندنی پەرێز: جووتیاران بۆیان نییە دوای دروێنە زەوییەکانیان بسوتێنن.
  2. زیادکردنی نوێنەران: وەزارەتی کشتوکاڵ ئەندامی زیاتری لە لێژنەکانی پاراستنی ژینگەدا دەبێت.
  3. یەک تیم و یەک ئامانج: پۆلیسی دارستان و فەرمانگە کشتوکاڵییەکان پێکەوە کاردەکەن بۆ ڕێگری لە زێدەڕۆیی سەر ئاو و خاک.
11 ئایار 2026 18:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026