لیستی نوێی بههێزترین پاسپۆرتهكانی جیهان ڕاگهیهندرا
لە پلەی 101ەمەوە؛ عێراق بەرەو کوێ دەڕوات؟
بەپێی نوێترین ئاماری ساڵی 2026، پاسپۆرتی عێراقی هێشتا نەیتوانیوە پێگەی خۆی باش بکات و وەک یەکێک لە لاوازترین پاسپۆرتەکانی جیهان ماوەتەوە.
ئهمڕۆ "Henley Passport Index" نوێترین داتاكانی بۆ ساڵی 2026 بڵاوكرهوه و تیایدا هاتووه، عێراق پلەی 101ـەمی گرتووە. لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا، عێراق لە پلەی 20ـەم دێت و تەنیا یەک هەنگاو لە پێش سووریاوەیە کە لە کۆتا پلەدایە.
بهپێی ڕیزبەندییە نوێیەکەی "هێندلی"، پاسپۆرتی ئیماراتی زۆر بەهێزە و پلەی دووەمی جیهانی گرتووە. وڵاتانی تری کەنداو وەک قەتەر، کوەیت و سعودییەش پێگەیەکی زۆر باشیان هەیە و هاووڵاتییەکانیان دەتوانن بە ئاسانی گەشت بۆ زۆربەی وڵاتان بکەن.
ئەم پلەبەندییە تەنیا ژمارە نییە، بەڵکو نیشان دەدات کە وڵاتانی جیهان چەند متمانەیان بە پاسپۆرتی وڵاتێک هەیە. هەرچەندە پاسپۆرتێک بەهێزتر بێت، هاووڵاتییەکانی دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای پێشوەختە گەشتی وڵاتانی زیاتر بکەن.