وەزارەتی دارایی مژدەی مووچەی نیسانی ڕاگهیاند
چاوەڕوانییەکان بۆ مووچە کۆتاییان دێت؛ پارە گەیشت.
گوژمهی یهكهمی مووچهی مووچهخۆران و فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان بۆ مانگی نیسان گهیشت و وهزارهتی دارایی له بڵاوكراوهیهكدا وردهكارییهكهی ئاشكرا دهكات.
ئهمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بڕی 663 ملیار و 805 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان، خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی بڵاوكراوهكه، ئەم بڕە پارەیە تەنها بەشێکە لە شایستەی دارایی مووچەخۆران و چاوەڕوان دەکرێت سبەی سێشەممە، گوژمەی تەواوکاریی مووچەی مانگی نیسان لە بەغداوە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، ڕاستەوخۆ دوای وەرگرتنی تەواوی تەمویلەکە و وردبینیکردنی، خشتەی دابەشکردنی مووچە بۆ سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان ڕادەگەیەنرێت و پرۆسەکە بەبێ دواکەوتن دەست پێ دەکات.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ ڕێکخستنی مووچەی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی مووچەخۆران دڵنیا دەکاتەوە کە لەگەڵ گەیشتنی پارە، ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە بەسەرجەم پارێزگاکاندا تەواو دهكرێن.