تەیف سامی واژۆی خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کرد
پارەی مووچهی مووچهخۆرانی كوردستان له ڕێگەیە
وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی چوار دا.
ئهمڕۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی پارەکە کردووە و پڕۆسەی ناردنی بڕە پارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕێکارە بانکییەکان و کاتی دابەشکردن بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕێکارە بانکییەکان لە نێوان وەزارەتی دارایی عێراق و بانکی ناوەندی تەواو بکرێن بۆ ئەوەی بڕە پارەی تەرخانکراو بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە حکومەتی هەرێم بڕی 50,292,213,000 دیناری وەک داهاتی نانەوتی مانگی نیسان بەشێوەی "کاش" ڕادەستی بەغدا کرد.
سهرچاوهیهكی له وەزارەتی دارایی هەرێم به پایتهختی ڕاگهیاند، دووپاتی دەکاتەوە کە هەر کاتێک پارەکە بگات، ڕاستەوخۆ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
پایتهخت میدیا زانیویهتی، لە ئێستادا لیستی مووچە و سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) ئامادەکراون بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی خێرا و شایستە مووچەی فەرمانبەران دابەش بکرێت، ئەمەش دهكهوێته چوارچێوەی ڕێککەوتنی شەفافیەت و دادپەروەری دارایی نێوان هەولێر و بەغدا.