پایتەخت

موجته‌با سوپڕایزی بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌یه‌

موجته‌با سوپڕایزی بۆ ئه‌مریكا و ئیسرائیل هه‌یه‌
کورتە

کۆبوونەوە نهێنییەکەی خامنەیی و سوپا؛ ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بوو.

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتە قۆناغێکی مەترسیدار. بەپێی میدیاکانی ئێران، موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکە، فەرمانی بە سوپا داوە کە بەردەوام بن لە کارە سەربازییەکانیان و بە توندی وەڵامی هەر هێرشێک بدەنەوە.

ئه‌مڕۆ سوپای ئێران له‌ڕێی فەرماندە باڵاکانییه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، هەموو هێزەکانیان ئامادەن بۆ ئەوەی وەڵامی ئەمریکا و ئیسرائیل بدەنەوە. هەروەها دەڵێن ئەگەر هێرشیان بکرێتە سەر، چەکی نوێ و شێوازی نوێی جەنگ بەکاردەهێنن کە پێشتر کەس نەیبینیوە.

به‌پێی میدیای فه‌رمی ئێران، وڵاته‌كه‌ پلانێکی نوێی هەیە بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات ئەو کەشتییانەی سەر بە وڵاتانی دژ به‌ ئێرانن، یان پابەندی سزاکانی ئەمریکان، لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن. سوپای پاسدارانیش هۆشداری داوە، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کەشتییەکانیان، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا تێکدەشکێنن.


تا ئێستا دیار نییە کە ئایا ئێران وەڵامی پێشنیازی ئاشتییەکەی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە یان نا، بەڵام ئەم لێدوانە توندانە نیشانەی ئەوەن کە دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت.

10 ئایار 2026 14:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026