پارتی سێ پۆستی باڵا لە حکومەتەکەی زەیدی وەردەگرێت
پشکی پارتی لە حکومەتەکەی زەیدی ئاشکرا بوو؛ سێ پۆستی هەستیار.
پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی فالح زەیدی گەیشتووەتە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە. پارتی سێ پۆستی سیادی و گرنگی لە حکومەتی نوێدا پێدراوە کە بریتین لە: وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران.
ئهمڕۆ سەرچاوەیەک له پەرلەمانی عێراقهوه رایگهیاند، پارتی سیڤی کاندیدەکانی داوهته دهستی عهلی زەیدی، ئامادهكاریی تهواوی بۆ وهرگرتنی سێ پۆستی باڵا له حكومهتی نوێی عێراق كردووه.
بهپێی زانیارییهكان، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو مەرجی قورسی داناوە. زەیدی نایەوێت هیچ وەزیرێکی کابینەکەی محەممەد شیاع سودانی لە حکومەتەکەیدا هەبێت و چەند ناوێکی ڕەتکردووەتەوە، ئەمەش گرژی لهنێوان لایەنە سیاسییەکان دروست كردووه.
جێگهی ئاماژهیه، لەبارەی کاتی دانیشتنی پەرلەمان، دوو سیناریۆ لە ئارادان؛ ئەگەر لایەنەکان ڕێکبکەون، ڕۆژی سێشەممە 12ی ئایار یان چوارشەممە 13ی ئایار دانیشتنی متمانەدان بەڕێوە دەچێت. بەڵام ئەگەر ناکۆکییەکان بەردەوام بن، دەنگدانەکە دەچێتە دوای جەژنی قوربان.
ئەم دواکەوتنە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر عهلی زەیدی، چونکە وادە 30 ڕۆژییە دەستوورییەکەی تەواو دەبێت و ئەگەری شکستهێنانی لە پێکهێنانی حکومەت زیاد دەکات، بەتایبەت کە زۆرینەی پەرلەمانتاران بۆ حەج گەشت دەکەن.