پایتەخت

نەتانیاهۆ لە ترەمپ تووڕەیە؛ لێكترازان

نەتانیاهۆ لە ترەمپ تووڕەیە؛ لێكترازان
کورتە

درز دەکەوێتە پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپ و نەتانیاهۆ؛ تاران خاڵی ناکۆکییە

دۆسیەی جەنگ و ئاڵۆزییەکانی ئه‌مریكا - ئیسرائیل و ئێران بووەتە هۆی دروستبوونی درزێکی گەورە لە متمانەی نێوان تره‌مپ و نەتانیاهۆ.

 

ئه‌مڕۆ ڕۆژنامەی 'گاردیان'ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاشکرای كرد، پەیوەندییە مێژوویی و ستراتیژییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕووبەڕووی گرژی و لێکترازان بووەتەوە.


ڕۆژنامه‌كه‌ جەخت دەکاتەوە کە لە پشت پەردەوە ناکۆکییە سیاسییەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی قووڵ. هەرچەندە لە ڕووی دیپلۆماسی و لێدوانە گشتییەکانەوە هەوڵ دەدرێت وا نیشان بدرێت کە هەماهەنگیی تەواو لە نێوان واشنتن و تەلئەبیب هەیە.

 

دالیا شاینیدلین، شرۆڤەکاری سیاسیی ئەمریکی-ئیسرائیلی، لەم بارەیەوە دەڵێت: پێداگری زۆر لەسەر بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو سەرکردەیە، نیشانەی نیگەرانییە نەک دڵنیایی.


لە بەرامبەر ئەم گرژییانەدا، کەناڵی 13ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسێکی باڵاوە بڵاویکردەوە کە ترەمپ بەڵێنی بە نەتانیاهۆ داوە لە پرسی 'پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران'دا هیچ سازشێک نەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، هیچ ڕێککەوتنێکی واشنتۆن و تاران قبووڵ ناکەن ئەگەر تێیدا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە تەواوی هەڵنەوەشێندرێتەوە.


ئەم ململانێیە نیشانەی گۆڕانکارییە لە هاوسەنگیی هێز و بەرژەوەندییەکان لە ناوچەکەدا، کە ڕەنگە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتووی هاوپەیمانێتییەکان هەبێت.

10 ئایار 2026 13:04
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026