مووچه؛ مژدەی نوێ لە ڕێگەیە
هەرێم ئەرکی سەرشانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمی بڕی داهاتی نانەوتی مانگی نیسانی رابردووی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد. سه‌رچاوه‌یه‌كیش به پایته‌ختی گوت: لەگەڵ گەیشتنی پارەكه دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ بڕی 50,292,213,000 ، پەنجا ملیار و دووسەد و نەوەد و دوو ملیۆن و دووسەد و سیانزە هەزار دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی نیسان، بەشێوەی "کاش" خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق. پڕۆسەی گواستنەوەی پارەکە لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقەوە ئەنجام دراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ پایته‌خت میدیا ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕادەستکردنی پشکی داهاتە نانەوتییەکان، ئەمەش وەک هەنگاوێکی پێویست بۆ بەردەوامیی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تەماشا دەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پایته‌خت ده‌ڵێت: هه‌ر كاتێك مووچه بگات، ڕاسته‌وخۆ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات. لیستی مووچه و ئامێره‌كانی ئه‌ی تی ئێم ئاماده‌ن، تا به‌شێوه‌یه‌كی شایسته مووچه‌ی ئه‌م مانگه به‌سه‌ر مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكه‌ن.
ئەم هەنگاوە نوێیه‌ی پرسی مووچه لە دوای ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دێت بۆ چەسپاندنی شەفافیەت و دادپه‌روه‌ری دارایی.