ماڵئاوایی لە فێنکی بکەن و گهرما هات
هەفتەی داهاتوو "گەرمای هاوینە" دەستپێدەکات؛ پلەکانی گەرما بۆ سەروو 35 پلە بەرز دەبنەوە
بەپێی دوایین پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و شارەزایانی بواری کەشوهەوا، هەرێمی کوردستان لەبەردەم وەرچەرخانێکی کەشوهەوادایە. بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو کەشێکی فێنک و سەقامگیر ناوچەکە دەگرێتەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە قۆناغێکی نوێ لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و "کەشی هاوینە" دەستپێدەکات.
ئهمڕۆ بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە و سبەی پێنجشەممە، کاریگەری بارستە هەوایەکی فێنک بەردەوام دەبێت. ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما 2 – 3 پلە نزم دەبنەوە. هاوکات، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان لە ئارادایە.
لهلایهكی دیكهوه، ئاراس جهبار، شارهزای كهشناسی ڕایگهیاند، لە ڕۆژی هەینی، 8ـی ئایارەوە، کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکە کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ههروهها ئاماژە بەوە دهدات، کە لە ڕۆژی 10ـی ئایارەوە تا 20ی مانگ، شەپۆلێکی گەرما ناوچەکە دەگرێتەوە. لە پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان پلەکانی گەرما بۆ (35 تا 37) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمیش پلەکان لە نێوان (29 بۆ 32) پلە دەبن، ئەمەش وەک دەسپێکی "کەشی هاوینە" هەژمار دەکرێت.