پایتەخت

تۆمەتبارێکی دیکەی ڕاوکردنی بێچووە ئاسکەکانی گەرمیان دەستگیرکرا

تۆمەتبارێکی دیکەی ڕاوکردنی بێچووە ئاسکەکانی گەرمیان دەستگیرکرا
کورتە

ئەو کەسەکەی بێچووە ئاسکی ڕاوکردبوو، لەلایەن پۆلیسی قۆرەتووەوە دەستگیرکرا.

دوای نزیکەی 15 ڕۆژ لە ڕاوکردنی ژمارەیەک بێچووە ئاسک لە سنووری ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان، تۆمەتبارێكی دیکە دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ هەینی، عەقید سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تۆمەتبارەکە بەماددەی 446 لەلایەن پۆلیسی قۆرەتووەوە دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیس دایە.

بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیس، جگە لە سکاڵای تۆمەتی دزیکردن، دۆسییەکی تری هەیە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لەسەر راوکردنی 10 بێچووە ئاسک، دەشڵێت: "هەرکات لێکۆڵینەوەی لای ئێمە تەواوبوو، ڕاستەوخۆ رەوانەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیانی دەکەین."

لە 22ـی مانگی ڕابردوو، 10 بێچووە ئاسک لە سنووری ناحیەی قۆرەتووی گەرمیان ڕاوکران و دوو کەس لەسەر ئەم ڕووداوە تۆمەتبار کران، ڕۆژی دواتر تۆمەتبارێک دەستگیر کرا و 10 بێچووە ئاسکەکەش ئازادی سروشت کرانەوە.

05 حوزەیران 2026 16:48
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026