پایتەخت

دیاردەی ڕفاندنی قوتابییانی منداڵ!

دیاردەی ڕفاندنی قوتابییانی منداڵ!
کورتە

دووبارە ڕووداوێکی ڕفاندنی منداڵان لە نایجیریا ڕوویدا و پۆلیس هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەن.

ڕفاندنی منداڵان لە ئەفریقا بووە بە دیاردە و گرووپە چەکدارەکان بۆ قوربانی بەکاریان دەهێنن.

ئاژانسی ئەسۆسیەتید پرێس لە زاری یەزید ئەبوبەکر، گوتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی 'زەمفەرە'ـی نایجیریا ڕایگەیاند، چەکدارێک هێرشی کردە سەر قوتابخانەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای نایجیریای کیشوەری ئەفریقا و 7 قوتابی ڕفاند، بەڵام یەکێک لە قوتابییەکان توانی هەڵبێت و ئێستا لەلای پۆلیس ڕاگیراوە.

بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیس، دیار نییە چەکدارەکە منداڵەکانی بۆ کوێ ڕفاندووە، بەڵام هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی 6 قوتابییە ڕفێندراوەکەی دیکە بەردەوامە.

ویلایەتی 'زەمفەرە' بووەتە ناوچەیەکی دیاری گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕفاندنی منداڵان بە مەبەستی 'قوربانیکردنیان'، دیاردەی منداڵ ڕفاندن لە چەند ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی داتای پێگەیەکی هەواڵی ناوخۆی ناوچەکە ( پریمییەم تایمز)، لە ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 1900 قوتابی لە 20 قوتابخانەی جیاواز ڕفێندراون، یەکێک لەو ڕووداوانەش ڕفاندنی زیاتر 200 قوتابی کچ بووە لە ویلایەتی بۆرنۆی وڵاتەکە.

05 حوزەیران 2026 10:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026