پایتەخت

ئێران بۆ ئیسرائیل: گەروویەکی دیکە دادەخەین

ئێران بۆ ئیسرائیل: گەروویەکی دیکە دادەخەین
کورتە

گەرووی 'باب ئەل مەندەب' مەترسی داخستنی لەسەرە.

ئێران لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان هەڕەشەی داخستنی گروویەکی دیکە دەکات.

حەمیدڕەزا حاجی بابایی، جێگری گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: "هەر کاتێک فشار بخرێتە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل، یەکسەر هێرش دەکەنە حزبوڵڵای لوبنان، ئێمە ڕامان گەیاندووە، ئەگەر هێرشەکانیان نەوەستێنن، هێرش دەکەین و گەرووی 'باب ئەلمەندەب' دادەخەین."

جێگری گوتەبێژی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ترسی هەبوو ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، "بەڵام بەهێزترین چەکی ئەتۆمی ئێمە گەرووی هورمزە." ئەمە جگەی لەوەی "پیتاندنی یۆرانیۆم مافی ئێرانە و بەهیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر ڕکێفی دانوستان."

پێشووتر محەمەد حەسەن نامی، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئێران لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا، ئاماژەی بە پێگەی جیۆپۆلەتیکی ئێران و رۆڵی گەرووەکانی لە ئاسایشی وزەی جیهانیدا کرد و گەرووی 'باب ئەلمەندەب'ـی بە یەکێک لە گرنگترین خاڵە ستراتیژییەکانی تێپەڕبوون لە جیهاندا لە قەڵەم دا، هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخی ئەم گەرووە بە 'هورمز و مالاکا'ـشەوە، کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوت و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت.



ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل "بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن حزبوڵڵای لوبان'ـەوە، فەرمانی چۆڵکردنی بە 9 شارۆچکەی لە باشووری لوبنان داوە و لە ئێستادا دوو شارۆچکە بە چڕی بۆردوومان دەکەن، جەختیش دەکاتەوە، لە مەودوا بەوپەڕی هێز ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکە فراوانتر دەکەن.

05 حوزەیران 2026 11:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026