پایتەخت

ڕاستیی ڕووداوەکەی کەرکووک ئاشکرا بوو

ڕاستیی ڕووداوەکەی کەرکووک ئاشکرا بوو
کورتە

دوای مەرگی 8 کەس؛ هۆکاری ڕووداوەکەی کەرکووک زانرا.

وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستیی کەرکووک، دوایین پێشهاتەکانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی ئیسکانی ڕاگەیاند؛ کە تێیدا بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەست دا و بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ڕێگەی لێژنەیەکی تایبەتمەندەوە ئاشکرای کرد؛ شۆفێری بارهەڵگرەکە پێشتر گیرۆدەی چەند نەخۆشییەکی درێژخایەن بووە. بۆ سەلماندنی ئەمەش، نموونەی پێویست لە تەرمی شۆفێرەکە وەرگیراوە و ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندیی پزیشکیی دادوەری و تاقیگەی ژەهرناسی (السموم) لە بەغدا کراوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، لێکۆڵینەوەکان چڕ کراونەتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا شۆفێرەکە پێش ڕووداوەکە تووشی جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک، یان بێهۆشبوونی کتوپڕ بووە کە بووبێتە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی 26 لەسەر 27ی ئازار، بارهەڵگرێک لە گەڕەکی ئیسکان کۆنترۆڵی لەدەست دا و بەهۆیەوە 25 ئۆتۆمبێل تێکشکان، 8 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 25 کەسی دیکەش بریندار بوون. دوابەدوای ڕووداوەکەش، ڕۆژێک ماتەمینی گشتی لە شارەکە ڕاگەیەندرا و بڕیاری قەدەغەکردنی هاتنی بارهەڵگر بۆ نێو شار درا.

04 ئایار 2026 15:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026