تاران پێشنیازێکی 14 خاڵی پێشكهشی ئەمریکا دهكات
پێشنیازی 14خاڵی ئێران؛ کلیلی کۆتاییهێنانه بە جەنگ له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
لە نوێترین پێشهاتی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تاران داوا لە واشنتنن دەکات 'داواکارییە زێدەڕۆکانی' وەلا بنێت و ڕوو لە بژاردەی دیپلۆماسی بکات بۆ کۆتاییهێنان بەو بنبەستەی کە ڕووی لە ناوچەکە کردووە.
ئهمڕۆ ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی پێشنیازێکی 14 خاڵی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەش بە نێوەندگیرە پاکستانییەکان کردووە، بەڵام جەخت دەکاتەوە کە نابێت زمانی هەڕەشە و هێز بەرامبەریان بەکاربهێندرێت.
ئاژانسی (UKMTO)ی بەریتانی ئاشكرای كرد، ئاستی مەترسیی ئاسایشی لە گەرووی هورمز لە لوتکەدایە و داوا لە کەشتییەکان دەکات تەنها لە ئاوە هەرێمییەکانی عومانەوە تێپەڕن.
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی (ئەکسیۆس) ئهوهی خستهڕوو، ئێران مۆڵەتی یەک مانگی بۆ دانوستانەکان داناوە تا گەرووی هورمز بکرێتەوە و گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن، ئەگەرنا سوپای پاسداران هۆشداری داوەتە تڕەمپ کە دەبێت لە نێوان 'ئۆپهراسیۆنێکی مەحاڵ' یان 'ڕێککەوتنێکی خراپ لەگەڵ ئێران' دا، یەکیان هەڵبژێرێت.