پایتەخت

سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە 40 هەزارەوە ناکرێتە 20 هەزار دینار

سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە 40 هەزارەوە ناکرێتە 20 هەزار دینار
کورتە

داشکاندن لە سزای نەبەستی پێوەری ئاو کۆتایی پێ هاتووە

داشکاندن لە سزای نەبەستی پێوەری ئاو کۆتایی پێ هاتووە، سزاکە لە 40 هەزارەوە ناکرێتە 20 هەزار دینار زانیارییەکە بەهەڵە بڵاوکراوەتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەر بڵاویکردەوە، زانیارییەک کە باس لە کەمکردنەوەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە 40 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار کرابوو، لێرەوە بۆ ڕای گشتیی ڕایدەگەیەنن کە وادەی کارکردن بەو بڕیارە کۆتایی هاتووە و هەواڵەکە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە بڵاوکراوەتەوە.

 

ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەم ئاسانکارییانە لە ڕابردوودا وەک دەرفەتێک بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکان درابوونە هاووڵاتییان، بەڵام لە ئێستادا دەرفەتی سوودمەندبوون لەم ئاسانکارییە کۆتایی هاتووە.

27 نیسان 2026 18:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026