پایتەخت

هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی كوردستان ئاشكرا بوو

هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی كوردستان ئاشكرا بوو
کورتە

دوایین کات بۆ ناردنی پارەی مووچە؛ فازڵ نەبی ڕاستییەکان ده‌دركێنێت.

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوە کردووه‌ پرسی داهاتە نانەوتییەکان و بڕی ئەو پارەیەی کە دەبێت هەرێم بۆ بەغدای بگەڕێنێتەوە، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی بودجەی مووچەیە.

 

ئه‌مرۆ فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، دانوستانەکان لە نێوان 43 ملیار بۆ 120 ملیار دیناردا چڕبوونەتەوە و هەردوولا لە هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتندان، به‌ڵام کێشەی داهاتی نانەوتی ڕێگری سەرەکی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانه‌.

 

ناوبراو، گەشبینی خۆی نیشان دا کە لەم هەفتەیەدا کێشەکە چارەسەر بێت و پارەی مووچە بگاتە هەرێمی کوردستان. هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم ڕووبەڕووی "پیلانێکی گەورە" بووەتەوە و پێویستی بە ئیدارەدانێکی بەهێز هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە داراییە و دوورخستنەوەی بژێوی خەڵک لە ململانێ سیاسییەکان.

 

جێگه‌ی باسه‌، له‌ 12ی نیسانی 2026 ده‌ست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان كرا و به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان له‌ 14ی نیسانی 2026 كۆتایی به‌ پرۆسه‌كه‌ هێندرا.

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان له‌ 21ی نیسانی 2026 لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغدا كرا.

 

03 ئایار 2026 15:42
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026