پایتەخت

لەزگەی دژە ڕۆژ قەدەغەیە؟

لەزگەی دژە ڕۆژ قەدەغەیە؟
کورتە

ئەم هەواڵە بۆ تۆیە، ئەگەر بەنیازی لێدانی لەزگەی دژە ڕۆژیت

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی بەکار‌هێنانی لەزگەی دژە ڕۆژ بۆ ئۆتۆمبێل بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هاتووچۆی هەولێر لەسەر بەکارهێنانی لەزگە ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ شتێک نییە بە ناوی لەزگەی دژە ڕۆژ، بەڵام هەر جۆرە لەزگەیەک کاریگەری لەسەر ڕوونی و ڕێژەی جامەکە دابنێت، ئەوا ڕێگەپێدراو نییە و بە سەرپێچی تۆمار دەکرێت.

 

خاوەنی یەکێک لە دوکانەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە خواستی لێدانی لەزگەی دژە ڕۆژ بەرز بووەتەوە، کە بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ناوەوەی خۆرە بۆ نێو ئۆتۆمبێل.

03 ئایار 2026 23:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026