هەر کەسێک ئەم کارە نەکات سزای قورسی بەسەر دا دەسەپێندرێت
هەرکەسێک ڕێنماییەکانی هاتووچۆی گشتیی هەرێمی کوردستان پەیڕەو نەکات سزا دەدرێت
کارکردنی بارهەڵگر و بیناسازی بە ژمارە کاتی قەدەغە کرا، هەرکەسێک ڕێنماییەکانی هاتووچۆی گشتیی هەرێمی کوردستان پەیڕەو نەکات سزا دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەکاتەوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە کارەساتی نەخوازراو لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ. لە ڕێکەوتی 28ـی 4ـی 2026 بە دواوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی لە چوار تەن زیاتر قەدەغەیە بە ژمارەی کاتی، کاری گواستنەوەی بار بکات.
بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دەدات، تا ئەو کاتەی ژمارە کاتیەکەی تۆمار دەکرێت و (ژمارە و تابلۆ )ی تایبەت بەخۆی وەردەگرێت، ئەو بارهەڵگرانەش کە تۆمارکراون دەبێت بە دروستی و لە کاتی خۆی پشکنینی ساڵانە بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجام بدەن.
لە کۆتایی ئاگادارییەکەی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان هاتووە، بە پێچەوانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێ و سزای دارایی قورس بەسەریان دەسەپێندرێت.