پایتەخت

ئه‌مریكا: درۆیه‌ هێرش نه‌كراوه‌!

ئه‌مریكا: درۆیه‌ هێرش نه‌كراوه‌!
وێنه‌: هێزە ئەمریکییەکان لە دەریای عومان و لە نزیک کەشتیی 'تۆسکای ئێرانی' ڕاهێنان ده‌كه‌ن. 20ی نیسانی 2026.
کورتە

ئەکسیۆس: ئەمریکا هەواڵی پێکرانی کەشتییەکەی لەلایەن ئێرانەوە ڕەتکردەوە.

لە نوێترین پەرەسەندنی مەیدانیی گەرووی هورمزدا، بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکی جەنگیی وڵاتەکەیان دەکەن لەلایەن هێزە دەریاییەکانی ئێرانەوە.

 

ئه‌مڕۆ ئاژانسی 'فارس'ی ئێرانی بڵاویکردەوە، دوو مووشەکی ئێرانی بەر کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا کەوتووه‌، واشنتن لە ڕێگەی ماڵپەڕی 'ئەکسیۆس'ەوە دەستبەجێ ئەو هەواڵەی وەک پڕوپاگەندە وەسف کرد و ڕەتی کردەوە.

 

بەرپرسێكی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ زیانێک بە کەشتییەکانیان نەگەیشتووە، ئەمەش نیشانەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی شەڕی میدیاییە لە نێوان هەردوو وڵات لەسەر کۆنترۆڵی ئاوە نێودەوڵەتییەکان.

 

میدیاکانی ئێران باس له‌وه‌ دەکەن کە هێرشەکە دوای ئەوە هاتووە کە کەشتییە ئەمریکییەکە 'هۆشدارییە دەریاییەکانی ئێران'ی پشتگوێ خستووە، بەڵام لایەنی ئەمریکی جەخت لەسەر سەلامەتیی تەواوەتیی کەشتییەکانیان دەکاتەوە.

 

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە هەر مووشەک یان بەلەمێکی ئێرانی کە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئۆپه‌راسیۆنی 'پڕۆژەی ئازادی'، دەستبەجێ تێکدەشکێنرێت.

 

 

04 ئایار 2026 14:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026