پایتەخت

کارەبای ئەم شوێنانە دەکوژێتەوە

کارەبای ئەم شوێنانە دەکوژێتەوە
کورتە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین هۆشداری لە کوژانەوەی کارەبای 24 کاتژمێری دا.

پڕۆژەی ڕووناکی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لە دەڤەری ڕاپەڕین دەکوژێتەوە، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاپەڕین، سبەی هەینی لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 1:00ـی دوای نیوەڕۆ کارەبای نیشتیمانی دەکوژێتەوە.

کەمێک لەمەوبەر عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی کارکردن لە تۆڕی گشتی ویستگەی 132 کەیڤی ڕانیە، کە کارەبا بۆ تەواوی قەزای ڕانیە و قەڵادزێ دابین دەکات، پڕۆژەی ڕووناکی دەکوژێتەوە.

ناوی ئەو شوێنانەی پڕۆژەی ڕووناکی تیاییدا دەکوژێتەوە؛ (ناوەندی قەزای ڕانیە، بۆسکێن، قوڕەگۆ، ناحیەی سەرکەپکان و تەواوی گوندەکانی دۆڵێ، قەڵادزێ، تەواوی ناحیە و گوندەکانی قەزای پشدەر).

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ڕاپەڕین ئاماژەی بەوە دا، هەر کاتێک کارکردن لەم وێستگەیە کۆتایی پێ هات، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

30 نیسان 2026 20:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026