جارێکی تر زیندانەکان بۆ لایەنگرانی بەعس کرانەوە
یاسای سڕینەوەی بەعس؛ سزای شەش ساڵ زیندانی بهسهر چوار هاووڵاتی سهپێندرا
لە نوێترین بڕیاری دادگاکانی عێراقدا سەبارەت بە دۆسیە سیاسییەکان، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای شەش ساڵ زیندانیی بۆ چوار هاووڵاتی دەرکرد. بڕیارەکە دوای ئەوە هات کە سەلمێندرا ئەو تۆمەتبارانە لە ناو مۆبایلەکانیاندا خەریکی بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی پارتی بەعسی هەڵوەشاوە بوون لە پارێزگای کەرکوک.
ئهڕۆ ڕۆژنامهی 'Arab News' بڵاویكردهوه، دادگا دادگای تاوانەکانی کەرخ چوار هاووڵاتی به تۆمهتی لایهنگرێتی بهعس سزا داوه. تۆمەتبارەکان لە ساڵانی 2025 و 2026 دا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە خەریکی 'پروپاگەندە' بوون بۆ حزبی بەعس، ئەمەش بەپێی یاسای عێراقی تاوانە.
ڕۆژنامهكه نووسیویهتی، ئەم سزایانە لە کاتێکدایە کە عێراق لە دوای 2003هوه سیاسەتێکی توندی بۆ سڕینەوەی شوێنەواری بەعس لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پەیڕەو کردووە، بەڵام لە ساڵانی دواییدا دەرکردنی سزای لەم شێوەیە کەمتر بووەتەوە.
ئهمه لهكاتێكدایه، یاساکانی پەیوەست بە بەعس جگه له زیندانی کردن، چەندین کاندیدی لە پۆستە باڵاکان و وەزارەتەکان لە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقدا دوورخستووهتهوه.