پایتەخت

ئەمریکا 5 هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە

ئەمریکا 5 هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا دەکشێنێتەوە
کورتە

تا دێت پەیوەندی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ناتۆ بەرەو خراپتر دەچێت و بۆیەکەمجار ئەڵمانیا دەبێتە قوربانی ئەم پێشهاتە.

سەرەڕای گرتنەبەری ڕێکارەکانی ئەمریکا لە دژی ئەڵمانیا، ڕاوێژکاری وڵاتەکە جەخت لە بەردەوامی پەیوەندییەکانیان دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، فرێدریک مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بە فەرمانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەڵمانیا دا و جەختی کردەوە، ئەوان دەستبەرداری ترەمپ نابن و لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبن، ئەمەش سەرەڕای ناکۆکییەکانی نێوانیان لەبارەی جەنگی ئێران.

لە 27-4-2026، مێرتس گووتی: "ئەمریکا بەتەواوی لەلایەن سەرکردایەتی ئێرانەوە ڕیسوا کراوە! بەتایبەتی ئەوانەی پێیان دەگووترێت سوپای پاسداران، هیوادارم بەمزووانە کۆتایی پێبێت."

دوای ئەم لێدوانە، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ترەمپ وڵاتانی ناتۆی تۆمەتبار کرد بەوەی لە جەنگ لەگەڵ ئێران یارمەتی پێویستی ئەمریکا نادەن، بۆیە فەرمانی بە کشانەوەی 5 هەزار سەربازی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا دا.

راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنەکە هەوڵی دا بە کەم سەیری کاریگەری لێدوانەکەی لەسەر دروستبوونی گرژییەکان لەگەڵ ئەمریکا کەم بکات و گووتی: "کاردانەوەی ترەمپ زیاد لە پێویست بووە، بەڵام ئەمە جێگەی سورپرایز نییە و کشانەوەی هێزەکانیان هیچ پەیوەندی بە جیاوازی بیڕوڕای نێوانمان نییە."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مێرتس جەختی کردەوە، کە ئاساییە لەگەڵ ترەمپ بیروڕای جیاوازیان لەسەر جەنگی ئێران هەبێت، ئەمە ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە ئەمریکا تا ئێستاش "باشترین هاوپەیمانی ئێمەن" و نابێت بەهیچ شێوەیەک ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

 

04 ئایار 2026 10:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026