دادگاییكردنی نەتانیاهۆ ههڵوهشایهوه
نەتانیاهۆ دادگایی ناکرێت؛ پاساوەکە 'جەنگە'!
دادگایەکی ئیسرائیل بڕیاری دا دادگایی کردنی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دۆسیەکانی گەندەڵیدا هەڵبوەشێنێتەوە و تهواوی دانیشتنەکانی دواخست.
ئهمڕۆ پێگهی ههواڵی 'العربيية' بڵاویكردهوه، پارێزەرەکانی بنیامین نەتانیاهۆ داوای دواخستنی دادگاییكردنی ناوبراویان به پاساوی جهنگ کردبوو، بۆیه دادوهر داواكهی پهسهندكردن.
پارێزهرهكانی نەتانیاهۆ دهڵێن: دادگا قبووڵی کردووە کە نەتانیاهۆ لە ئێستادا بەهۆی 'سەرقاڵییە زۆرەکانی وەک سەرۆک وەزیران و فەرماندەی جەنگ' ناتوانێت لەبەردەم دادوەرەکاندا ئامادە بێت.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو دانیشتنانەی کە هەڵوەشێندراونەتەوە، پەیوەندییان بە تۆمەتە قورسەکانی وەک 'گەندەڵی، بەرتیل و خیانەت لە متمانە' هەبووە، کە ساڵانێکە نەتانیاهۆ پێیانەوە دەناڵێنێت. نەتانیاهۆ دەیەوێت بارودۆخی جەنگ درێژە پێ بدات تاوەکو زۆرترین کات لە دادگایی کردن دوور بکەوێتەوە، ئەمەش گومان دەخاتە سەر هەر هەوڵێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکەدا.
ئهمه لهكاتێكدایه، بڕیارەکە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل لە لایەک لە جەنگدایە و لە لایەکی ترەوە ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی و دەستوەردانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە کاروباری دادوەری بووەتەوە.