پایتەخت

ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەستیپێکرد

ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەستیپێکرد
کورتە

ئێران بە چەندین بەلەمی بچووک هێرشی کردە کەشتییەکی بارهەڵگر، کە هەوڵی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورمز دا.

دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەک بۆ ئازادژردنی کەشتییە گیرخواردووەکان گەرووی هورمز، هێرش کرایە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری بە ئەو کەشتییانە دا، کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن، بۆ ئەوەی رێڕەوی کەناراوەکانی عومان بەکاربهێنن.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، کەشتییەکی بارهەڵگر لەلایەن چەندین بەلەمی بچووکەوە هێرشی کراوەتە سەر و کراوەتە ئامانج. لەئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوە دەکەن.

 دەستەی ئۆپەراسیۆنەکانی بازرگانیی دەریایی بەریتانیا داوا لە کەشتییە بارهەڵگرەکان دەکات بە وریایەوە لە گەرووەکە تێبپەڕن و لە هەبوونی هەر چالاکییەکی گوماناوی، ئاگادارییان بکەنەوە.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنی "پڕۆژەی ئازادی" بۆ رزگارکردن و رێنوێنیکردنی ئەو کەشتییە بازرگانییانەی ڕاگەیاند، کە لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە (ژمارەیان نزیکەی 2 هەزار کەشتی دەبێت)، چونکە زۆربەی ئەو کەشتییانە خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانیان بەرەو تەواوبوون دەچێت و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر تەندروستیی کارمەندەکانیان.

ترەمپ هۆشداریی ئەوەشی دا کە هەر دەستوەردانێک لەم پرۆسەیەدا بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە.

04 ئایار 2026 09:13
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026