پێنج نمرەی درایە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی
وەزارەتی پەروەردە دەرفەتی زیاتر دەداتە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی
لە چوارچێوەی ئاسانکارییە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەرتی پەروەردە و لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ قوتابییان، وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی قوتابیانی قۆناغی ئامادەیی دەرکرد.
ئهمڕۆ وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان به نووسراوێکی فەرمی كه واژۆی ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەی لهسهره و لە ڕێکەوتی 3ی ئایاری 2026 دەرچووە، ئاماژە بەوە دراوە کە لەسەر پێشنیازی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان، بڕیاردرا بە: پێدانی 5 نمره به سەرجەم قوتابییانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستی، وێژەیی و پیشەیی).
بهپێی نووسراوهكه، بڕیارەکە هەم قوتابیانی (ئاسایی) و هەم قوتابیانی (دەرەکی) دەگرێتەوە. ئامانج لەم بڕیارە سوودمەندبوونی قوتابییانە لەو نمرەیە بۆ بەدەستهێنانی مافی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی (وەزاری) بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026.
ئەم هەنگاوە دوای کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی وردی لێژنە پەیوەندیدارەکان دێت، بە ئامانجی هاوکاریکردنی ئەو قوتابیانەی کە لەسەر لێواری سەرکەوتنن بۆ تاقیکردنەوە کۆتاییەکان، تاوەکو بتوانن لە خولی تاقیکردنەوە نیشتمانییەکاندا کێبڕکێ بکەن.
