ئەوانەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان پێیە بازاڕیان لێ قەدەغە کرا
لەمەودوا هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیلێک ناتوانن بڕۆنە نێو بازاڕی هەڵەبجە
لەمەودوا هیچ ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا و ماتۆڕسکیلێک ناتوانن بڕۆنە نێو بازاڕی هەڵەبجە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی و خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و ماتۆڕسکیلەکان دەکەنەوە، لە سبەینێوە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە لە ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا هاتووچۆ بکەن یان ئۆتۆمبێلەکانیان ڕابگرن بە تایبەتی لە ناوەندی بازاڕدا.
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە داوا دەکات، هەمووان پابەندی ئەم بڕیارە بن، چونکە بە پێچەوانەوە دەست بەسەر هەر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێکی سەرپێچیکاردا دەگیرێت و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.