Banner
پایتەخت

حزبوڵڵای لوبنان چەکێکی نوێ لە دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت

حزبوڵڵای لوبنان چەکێکی نوێ لە دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
وێنەی ئەو درۆنە نوێیەی حزبوڵڵا بەکاریدەهێنێت
کورتە

لەمەودوا ئیسرائیل دەبێت ڕێگەچارەیەکی نوێ لە دژی درۆنێکی حزبوڵڵای لوبنان بدۆزێتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا لە لوبنان، حزبوڵڵا درۆنێکی نوێ بەکار دەهێنێت، کە ئیسرائیل ناتوانێت بە سیستەمی ئەلیکترۆنی ڕایبگرێت.

کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند، حزبوڵڵای لوبنان درۆنێکی نوێی مەترسیدار لە جۆری فایبەر ئۆپتیک بە ناوی "کوادکۆپتەر" بەکاردەهێنێت، کە کێشەکەی تەنیا چەند کیلۆگرامێک دەبێت و  توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی هەیە و وێنە و ڤیدیۆی ئامانجەکان زۆر بە ڕوونی دەگوازێتەوە.

پێچەوانەی درۆنە پێشکەوتووەکانی دیکە، ئەم درۆنە بە کێبڵ کار دەکات و درێژیی کێبڵەکەی دەگاتە 15 کیلۆمەتر، بەکارهێنەرەکەی لە شوێنێکی پارێزراوەوە کۆنترۆڵی دەکات، هاوکات بە شەپۆلی رادیۆیی و سیستەمی تێکشکاندنی ئەلیکترۆنی راناگیرێت و دەستنیشانکردنی ئەستەمە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو 1-5-2026، بۆیەکەمجار حزبوڵڵای لوبنان ڤیدیۆی بەکارهێنانی ئەم درۆنەی لە دژی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا دەردەکەوێت، درۆنەکە ئامانجەکەی دەپێکێت، بەبێ ئەوی سەربازانی ئیسرائیل هەست بە هاتنی بکەن. سوپای ئیسرائیلیش دوای ڕووداوەکە لەلای خۆیەوە ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە سەربازێکی 19 ساڵان کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.



سوپای ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پشتی بە تەکنەلۆژیای خۆی دەبەستێت و شەپۆل و سیگناڵ بۆ شێواندنی درۆنەکان بەکاردەهێنێت، بەڵام بەبێ هەبوونی هیچ سیگناڵێک، سوپا ناتوانێت لە ڕێگەی ئامێری ئەلیکترۆنییەوە دەست لە کۆنتڕۆڵی درۆنی فایبەر ئۆپتیک وەربدات.

03 ئایار 2026 15:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026