وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگە ڕانەگیراوە
وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر بڕینی هاوکارییەکان هاتە دەنگ
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دەنگۆی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە دەدات.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، ئەم دەنگۆیانە بێ بنەمان و پرۆسەی پاڵپشتییەکان بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە کە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە واژۆ کراوە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە دا، تەنیا هاوکارییەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش وەستاون، ئەویش بەهۆی سنووداربوون و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستانی داعش.
لەبارەی کۆتایی هاتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، مانگی نۆی ساڵی 2026 دوا وادەیە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە ماوەی ئایندەدا، گفتوگۆکردن بۆ واژۆکردنی لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولادا بێتە ئاراوە.