هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی ماتۆڕ بەردەواە
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگاداری دەکاتەوە
هەڵمەتی دەستبەسەر داگرتنی ئەو ماتۆڕانەی خەڵکی بێزار دەکەن بەردەوامە، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە.
لە ڕێگەی پایتەخت میدیاوە هاووڵاتییانی سنووری بەحرکە و کەسنەزان و دەوروبەری هەولێر داوا دەکەن، ئەو ماتۆڕانەی بێزاریان دەکەن دەستیان بەسەردا بگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە عەقید هێمن ئەمین، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هەڵمەتەکە ڕۆژانە بەردەوامە هەر کەسێکیش لە سنووری هەولێر بە ماتۆڕ خەڵکی بێزارکرد، ئەوا دەستی بەسەر دا دەگرن.
عەقید هێمن ئەمین ئاماژەی بەوە دا، لە ئێستادا لە سنووری بەحرکە و دەورەبەری هەولێر هەڵمەتەکانیان چڕ تر کردووەتەوە.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، هەر کاتێک ماتۆڕ بێزاری کردن پەیوەندی بەم ژمارە موبایلەوە بکە(07506009545)، ڕاستەوخۆ تیمەکانی هاتووچۆ دەگەنە شوێنەکە.