نەتانیاهۆ په‌یامێكی نوێ ئاڕاسته‌ی ئێران ده‌كات
ستراتیژی نوێی ئیسرائیل؛ بەهێزکردنی توانای ئاسمانی و هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لە تاران.
لە هەنگاوێکی نوێ‌دا بۆ چڕکردنەوەی فشارە سەربازییەکانی سەر تاران، ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی هیچ سنوورێکی له‌به‌رده‌مدا نییە بۆ گەیشتن بە قووڵایی ئاسمانی ئێران.
ئه‌مڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، بۆئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی له پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل به هاووڵاتییانی ولاته‌كه‌مان بده‌ین پێویستمان به 'باڵاده‌ستی سه‌ربازیی'ه. ئێستا ئیسرائیل لە جاران بەهێزترە و دەشبێت هەمیشە زۆر بەهێزتر لە دوژمنەکانی بمێنێتەوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: فڕۆكه‌وانه‌كانی ئیسرائیل ده‌توانن به هەر شوێنێکی ئاسمانی ئێران بگه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك ئامانج دیاریبكرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بە فەرمی ڕەزامەندی لەسەر کڕینی دوو فەوجی نوێ لە فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەم (F-35) و فڕۆکە پێشکەوتووەکانی (F-15 IA) دەربڕیوه. ئەم گرێبەستە زەبەلاحە کە بە دەیان ملیار دەخەمڵێندرێت، بەشێکە لە دیدگایەکی ستراتیژیی درێژخایەن بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئەم هەنگاوەی ئیسرائیل جگه له پڕچەککردن، پەیامێکی ڕوونە بۆ لایەنە نێودەوڵەتییەکان و تاران به‌تایبه‌ت، کە تەلئەبیب ئامادە نییە سازش لەسەر توانای "هێرشی پێشوەختە" و "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان" بکات.