نرخی ئۆتۆمبێلی چینی زۆر ههرزان دهبێت
وردەکاری ڕێککەوتنی هەرێم و سێ کۆمپانیا چینییەکە.
لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی، سێ کۆمپانیای گەورەی چینی لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ، داواکارییان پێشکەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی کردنەوەی لقی سەرەکی و دامەزراندنی کارگەی بەرهەمهێنان.
ئهمڕۆ بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، تا مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ڕێکارەکان تەواو دەبن و پڕۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە."ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم کۆمپانیایانە خاوەن ناوبانگێکی جیهانین و قەبارەی کارەکانیان زەبەلاحە.
ئەم پڕۆژەیە وەک وەڵامێک دێت بۆ ئەو خواستە زۆرەی لەسەر ئۆتۆمبێلی چینی لە هەرێم هەیە. لایەنە ئەرێنییەکانی پڕۆژەکە بریتین لە: دابینکردنی پارچەی یەدەگ و کۆتاییهێنان بە گرفتی کەمیی پارچەی یەدەگ و کەمکردنەوەی تێچووی هاوردەکردنیان لە چینەوە. ههروهها لە قۆناغی دووەمدا، ئۆتۆمبێلەکان لە ناوخۆی هەرێم دروست دەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی نرخ و کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی بۆ کڕیاران.
بهپێی زانیارییهكان، ئۆتۆمبێلەکان بەپێی تایبەتمەندییە ژینگەییەکانی کوردستان و ناوچەکە بەرهەم دەهێنرێن، کە ئەمەش کوالێتی و تەمەنی ئۆتۆمبێلەکان زیاد دەکات. بەهۆی نزیکیی جوگرافیی هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم کارگەیانە دەبنە بنکەیەکی سەرەکی بۆ هەناردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ بۆ وڵاتانی دراوسێ.