پهیامی سەنتەری میترۆ لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا گهیشت
سهنتهری میترۆ داوای جێبهجێكردنی یاسایی مافی دەستکەوتنی زانیاری دهكات
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 3ی ئایار، له ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، داوای "ئاشتی بۆ کوردستان و ئازادی بۆ ڕۆژنامەنووسان" دەکات.
ئهمڕۆ سهنتهری میترۆ له بڵاوكراوهیهكدا هۆشداری دا و رایگهیاند، دۆخی ئازادیی ڕادەربڕین لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە پاشەکشەدایە و داوا دەکات دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن لە جیاتی "ئاژاوەگێڕی"، ببنە سەکۆیەک بۆ گفتوگۆی دیموکراسیی بنیاتنەر.
سەنتەری میترۆ ئاماژە بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێسنوور" دەکات کە تێیدا عێراق 7 پلە لە ڕیزبەندیی جیهانی دابەزیوە. لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشدا، دۆخەکە بەهەمان شێوە جێگەی نیگەرانییە؛ تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 315 پێشێلکاری بەرامبەر 252 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراوە.
ئەمساڵ کۆنفرانسی جیهانیی ئەم یادە لە لوساکای پایتەختی زامبیا لەژێر دروشمی "پێکهێنانی ئایندهیەك كه ئاشتی تێیدا سهروهر بێت" بەڕێوەدەچێت. سەنتەری میترۆ هاوتەریبی یونسکۆ جەخت دەکاتەوە کە ئەرکی میدیا تەنها گواستنەوەی هەواڵ نییە، بەڵکو دەبێت ببێتە پردێک بۆ لێکتێگەیشتن و بەرەوپێشبردنی کولتووری گفتوگۆ.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، سەنتەری میترۆ داوا دهكات، کار بە یاسای ڕۆژنامەگەری (ژمارە 35ی 2007) و یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری بكرێت. ههروهها داوای کۆتاییهێنان بە دیاردەی پشکنینی مۆبایلی ڕۆژنامەنووسان دهكات.