پایتەخت

هۆشدارییه‌ك له‌ نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانه‌وه

هۆشدارییه‌ك له‌ نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانه‌وه
کورتە

جەخت لە پاراستنی کەرامەت و ژیانی میدیاکارانی کوردستان دەکرێتەوە.

نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بەبۆنەی 3ی ئایار، ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی کەرامەت و ژیانی میدیاکاران دەکاتەوە.

 

ئه‌مڕۆ نووسینگەی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، سەندیکا چەندین پڕۆژەیاسا و ڕەشنووسی بۆ پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان ئامادە کردووە، بەڵام پەککەوتنی پەرلەمان بووەتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنیان.

 

نووسینگەی ڕاپەڕین بەڵێن دەدات لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمان، کار بۆ تێپەڕاندنی ئەو یاسایانە بکەن بە ئاراستەی چەسپاندنی زیاتری پایەکانی ئازادی میدیایی. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئازادیی ڕۆژنامەگەری نابێت ببێتە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکی سیاسی.

 

لە بەشێکی تری پەیامەکەدا، نووسینگەی ڕاپەڕین جەخت دەکاتەوە کە پێویستە دەڤەری ڕاپەڕین وەک هەمیشە بە "ژینگەیەکی ئارام و نموونەیی" بۆ کاری میدیایی بمێنێتەوە و ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت کە بیەوێت ئەو سەقامگیرییە پیشەییە تێکبدات.

 

 

03 ئایار 2026 14:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026