پایتەخت

سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دۆخی سیاسیی عێراقییان تاوتوێ كرد

سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دۆخی سیاسیی عێراقییان تاوتوێ كرد
سه‌رۆك بارزانی و عه‌لی زه‌یدی له‌ پیرمام
کورتە

کێشە هەڵپەسێردراوەکان؛ تاقیکردنەوەیەک بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو.

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە عەلی زه‌یدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و شاندێکی یاوەری لە "چوارچێوەی هەماهەنگی" کرد.

 

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی و عه‌لی زه‌یدی له‌ پیرمام به‌یه‌كه‌وه‌ جەختیان لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکوومەت کردەوە، بە جۆرێک کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و پابەندبوون بەو ماوە یاساییانەی لە دەستووردا دیاریکراون. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە سەقامگیریی عێراق گرێدراوی جێبەجێکردنی دەستوورە بەبێ جیاکاری.

 

تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تەرخانکرا بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو گرفتە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر بکرێن و پابەندبوون بە دەقە دەستوورییەکان ڕێگەیه‌كی باشه‌ بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان.

 

لای خۆیەوە، عەلی زه‌یدی خواستی خۆی بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکانی ڕابردوو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەربڕی. شاندی میوان داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی کاریگەر بگەڕێتەوە ناو پرۆسەی سیاسی لە بەغدا و بەشداری لە پێکهێنانی کابینەی نوێدا بکات، بە ئامانجی دروستکردنی هاوسەنگی و پاراستنی سەقامگیریی وڵات.

02 ئایار 2026 15:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026