سهربازانی ئهمریكا له ئهوروپا دهكشێنهوه
کشانەوە یان تاکتیک؟ ئەمریکا چی لە ئەڵمانیا دەوێت؟
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەكان و دوای ڕاگەیاندنی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی ئەڵمانیا بهرپرسانی ئهوروپا دهڵێن: ئەم بڕیارە کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاستی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات نابێت.
ئهمڕۆ بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگریی فیدراڵی ئهڵمانیا رایگهیاند، بوونی سەربازی ئەمریکا لە ئەڵمانیا تەنها ئەرکێکی پاراستن نییە، بەڵکو بەشێکە لە بەرژەوەندییە باڵاکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بەتایبەت لە پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا.
به وتهی پیستۆریۆس، پێویسته ئهوروپا ئەوروپا لە ڕووی بەرگرییەوە زیاتر سهربهخۆبێت. ئەو پێی وایە کاتی ئەوە هاتووە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەرپرسیارێتییەکی گەورەتر بگرنە ئەستۆ، نەک وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەمریکا، بەڵکو بۆ بەهێزکردنی پێگەی ناتۆ.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، وەزیری بەرگری ئاماژەی بە ڕۆڵی کارای "گرووپی پێنج" (E5) کرد، کە وەک بزوێنەرێکی سەرەکی بۆ داڕشتنی سیاسەتی بەرگریی ئەوروپا دەبینرێت. بڕیارە ئەڵمانیا لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا، پۆڵەندا و ئیتاڵیا کار لەسەر پلانێکی گشتگیر بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئەمنییەکانی داهاتوو.