سوپای ئێران كهوته حاڵهتی ئامادهباشی
سەعاتی سفر نزیک دەبێتەوە؟ لێدوانە ترسناکەکانی فەرماندە ئێرانییەکان.
لەگەڵ بەردەوامیی چەقبەستوویی لە پرۆسەی دیپلۆماسی نێوان تاران و واشنتن، بەرپرسانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پێکدادانی چەکداریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدەن.
ئهمڕۆ سەردار محەممەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری سەرۆکی پشکنین لە فەرماندەیی ناوەندیی هێزە چەکدارەکانی ئێران (خاتم الأنبیاء)، ڕایگەیاند، هێزەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی هەر سەرکێشییەکی ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودان.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە مێژووی پەیوەندییەکان دەریخستووە لایەنی ئەمریکی پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان نابێت، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ شکستی ڕێککەوتنەکانی ڕابردوو.
سەرەڕای هەوڵە ناوبژیوانییەکانی ئیسلام ئاباد بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان، بەڵام ئاسۆکانی ڕێککەوتن ناڕوونن. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە فەرمی ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر دوایین پێشنیازی تاران دەربڕیوه.
ئهمه لهكاتێكدایه، ناوچەکە لەمساڵدا شاهیدی شەپۆلێکی توندی پێکدادان بوو کە 40 ڕۆژی خایاند، تێیدا بنکە و ناوەندە ستراتیژییەکانی ناوخۆی ئێران کرانە ئامانج.