ئێران دوو كه‌سی به تۆمه‌تی هاوكاری ئیسرائیل له‌سێداره‌دا
جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ دوو زیندانی لە ئێران بە تۆمەتی ئەمنیی
دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی 'یەعقوب کەریم‌پوور' و 'ناسر بەکرزادە' ڕاگەیاند. ئەم دوو کەسە لەلایەن دامەزراوە ئەمنیی و دادوەرییەکانی ئێرانەوە تۆمەتی 'هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل' یان ئاراستە کرابوو.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویكرده‌وه، ناسر به‌كرزاده گه‌نجه كورده‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 26 ساڵه به تۆمه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵ 'ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیل' له‌لایه‌ن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران له سێداره دراوه.
دۆسیەی ناسر بەکرزادەی 26 ساڵان، ڕەهەندێکی یاسایی ئاڵۆزی هەبووە. پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاشکرای کردووە ناوبراو پێشتر دوو جار سزای لەسێدارەدانی "دادگای بدەوی" (سەرەتایی) هەڵوەشاندووەتەوە، بەڵام لە هەنگاوێکی کتوپڕدا و بێ ئەوەی کەموکوڕییە تەکنیکی و یاساییەکانی دۆسیەکە چارەسەر بکرێن، بۆ جاری سێیەم سزای لەسێدارەدانەکەی پەسەند کردووە.
ئەم لەسێدارەدانانە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام ڕەخنە لە پرۆسەی دادگاییکردنە ئەمنییەکان لە ئێران دەگرن و داوای شەفافیەت و دابینکردنی مافی بەرگریی دادپەروەرانە بۆ تۆمەتباران دەکەن.