پایتەخت

وەهاب هەڵەبجەیی بەفێڵ بڕوانامەی پۆلی 12ـی پێدراوە

وەهاب هەڵەبجەیی بەفێڵ بڕوانامەی پۆلی 12ـی پێدراوە
کورتە

ساختەکارییەکەی وەهاب هەڵەبجەیی شۆکت دەکات

 

دەرکەوت وەهاب هەڵەبجەیی بە فێڵ کەسێکی دیکەی ناردووە بۆ تاقیکردنەوەکەی پۆلی 12ـی ئامادەیی، دواتریش بە واستە و واستەکاری بڕوانامەکەی وەرگرتووە.

 

سەرچاوەیەک نزیكە لە وەهاب هەڵەبجەیی ڕایگەیاند، وەهاب هەڵەبجەیی (وەهاب مەجید باقی)، لە ساڵی 2020 کەسێکی لە جێگەی خۆی ناردووە تاوەكو تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە بەشی وێژەیی لە کەرکووك بۆ بكات، بەڵام پاش ئەوەی ئاشكرا دەبێت كە كەسێكی دیكە لە جێگەی چووەتە هۆڵی تاقیكردنەوە، داوای بەڵگەی لێ کراوە، ئەویش تووڕە بووە و لەو شوێنە هەڵاتووە، بۆیە چاودێرەکان و سەرپەرشتیارەکانی تاقیكردنەوەكە کۆنووسیان لەسەری نووسیوە و بۆ لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانیان ناردووە لە بەغدا.

 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، پاش ئەوەی بابەتەکە دەگاتە وەزیری پەروەردەی عێراق و سەرەتا پەسەندی دەکات کە ئەوە وەهاب نییە، لە جێگەی ئەو کەسێکی دیکە چۆتە تاقیکردنەوەکان، بەڵام پاش واستە و دەستێوەردانی هەندێك كەس لە بەغدا، كێشەكەیان بۆ چارەسەر كردووە و لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەکات، دووبارە بە هەمان شێوازی خولی یەکەم كەسێكی دیكە دەنێرێت.

 

سەرچاوەکەی نزیک لە وەهاب هەڵەبجەیی ڕوونیکردووەتەوە، وەهاب ئێستا بڕوانامەی ئامادەیی بۆ كراوە، لە كاتێكدا ئەو بڕوانامەیە هیچ بنەمایەکی نییە و ئەو كەسە نەچووەتە هیچ تاقیکردنەوەیەکەوە.

 

شایەنی باسە، داواکاری دادگای هەولێرە تۆمەتبارە بە کوشتن و تیرۆرکردنی 'هاوکار جاف'، بڕیاری لەسێدارەدانی هەیە، بەڵام یەکێتیی تاوەکو ئێستا ڕادەستی نەکردووە.

25 نیسان 2026 22:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026