پایتەخت

هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە

هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە
لۆگۆی یانەی هەولێر
کورتە

دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر لە هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر، دەستەکە هەڵوەشایەوە

هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی یانەی هەولێر هەڵوەشایەوە

سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌لبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و بڕیاردرا به‌ پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی لە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی هەولێر ئەنجامدرا و تەنها شەش بەربژێر توانیان دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ ی تەمموز، دوو لە ئەندامانی دەرچووی دەستەی کارگێری ( رەوەز سەلام خۆشناو) و ( زوبێر جەبار بابان) دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش کرد و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، دەستلەکارکێشانەوەیان قبوڵکرا، بۆیە بە پێی یاسای یانە وەرزشییەکانی عێراق ژمارە (١٨ )ی ساڵی ١٩٨٦، هەموارکراو بە ژمارە (٣٧)ی ساڵی ١٩٨٨  مادده (١٠)کە دەستەی کارگێری نابێت لە (٥) کەس کەمتربێت و لە ( ١٠ ) کەس زیاتر بێت، بۆیە ئەم دەستەی کارگێرییە ڕێژەیی یاسایی نەما و هەڵوەشاییەوە.

له‌ كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ هاتووه‌، جەماوەر و ئارەزوومەندان و وەرزشدۆستانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی هەولێر، دڵنیا دەکەینەوە  کە بە هەماهەنگی لە گەل  لایەنە پەیوەندییدارەکان و  لەداهاتووێکی زۆر نزیک دەستەیەکی کارگێری کاتی بۆ بەڕێوەبردنی یانەی هەولێر دەستنیشان دەکەین و دواتر هەڵبژادنيان بۆ ئەنجام دەدەین، بە دڵنیاییەوە شکۆ و هێز بۆ یانەی هەولێر دەگەرێتەوە و چاوەڕێێ ئەنجامی دڵخۆشکەربن لە وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەروەها سەرجەم تیپەکانی یانەی دایک، گرنگی و بایەخی تایبەتیان پێدەدرێت.

18 تەمموز 2025 15:08
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025