پایتەخت

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا: رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل هەڵبووەشێننەوە

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا: رێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل هەڵبووەشێننەوە
کورتە

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، لەسەر هێرشکردنە سەر لوبنان، ئیسرائیل بە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان تۆمەتبار دەکات.

دوای پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئیسپانیا هەوڵدەدات وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بهێنێتە سەر هەمان ڕێچکە.

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە گوتارێکدا لە پارێزگای هێلڤای باشووری وڵاتەکەی رایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 21-4-2026 وڵاتەکەی بە فەرمی داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵبووەشێننەوە. ئەمەش وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان.

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا جەختی کردەوە، ئیسرائیل  یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات، بۆیە ناتوانێت ببێتە هاوپەیمانی یەکێتی ئەوروپا.

لەبەرامبەر ئەم قسانەی پێدرۆ سانچێز، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رەخنەی تووندی گرت و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی وتاری سیاسی دووڕوو لە کەسێک قبووڵ ناکات، کە پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرییەکان هەیە. وەک تورکیا و ڤەنزوێلا.

رێککەوتنی نێوان و ئیسرائیل و یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2000 واژۆ کراوە، تێیدا چوارچێوەیەکی هەماهەنگی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ پێکدەهێنێت.

ئەم هەڵوێستەی ئیسپانیا لە کاتێدایە، هەردوو وڵات لەسەرەتای دەستپێكی جەنگی غەززەوە درز و کەلێن لە نێوان پەیوەندییەکانیان دروست بووە و تا لەم دوایانەدا لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گەیشتە لوتکە.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرکردنی سەرجەم نوێنەرانی ئیسپانیای لە وڵات ڕاگەیاند و گووتی: "ئیسرائیل بەرامبەر ئەو کەسانەی کە هێرشی دەکرێتەسەر بێدەنگ نامێنێتەوە، ئیسپانیا ناوی پاڵەوانەکان و سەربازانی سوپای ئیسرائیل 'بەئەخلاقترین سەربازانی جیهان'ــی زڕاندووە."

20 نیسان 2026 09:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026