ههوره بروسكه كۆتایی به ژیانی شوانێك هێنا
ههورهبروسكه كارهسات دروستدهكات و هۆشداری خێرا دهدرێت
لە ڕووداوێکی سروشتیی دڵتەزێندا، هاووڵاتییەک لە کاتی کاردا بههۆی هەورەبروسکەوه گیانی لەدەستدا و کارەساتێکی له ناوچەکە دروستكرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە شاخی گڵەزەردەی سنووری گوندی 'کەوڵۆس' لە سنووری قەزای سەیدسادق، پیاوێکی تەمەن 44 ساڵان لهكاتی شوانایەتی و لەوەڕاندنی مەڕوماڵەکەی لە شاخ، ناجێگیریی بارودۆخی کەشوهەوا و هەورەبروسکەیەکی بەهێز گیانی سپارد.
بهپێی زانیارییهكان، هاووڵاتییەکە سەرقاڵی كاركردن بووە لهناكاو شەپۆلێکی بروسکە ڕووی له ناوچە شاخاوییەکه كردووه. دوای ڕووداوەکە، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی پێشتر هۆشدارییان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکە دابوو. لایەنە پەیوەندیدارەکان دووبارە داوا لە هاوڵاتیان، بەتایبەت شوانکاران و ئەوانەی لە ناوچە بەرزەکاندان دەکەن، لە کاتی هەبوونی هەورەبروسکەدا لە شوێنە بەرزەکان و ژێر دارەکان دووربکەونەوە.
بهپێی هۆشدارییهكانی كهشناسی، پێویسته ئامێرە پەیوەندییەکان (مۆبایل) و کەرەستە ئاسنینەکان بەکارنەهێنن. ههروهها لە کاتی بارانی بەخوڕدا پەنا ببەنە بەر شوێنە نزم و پارێزراوەکان.
جێی ئاماژەیە، ساڵانە لە وەرزی بەهاردا بەهۆی هەورەبروسکەوە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، چەندین ڕووداوی هاوشێوە ڕوودەدەن کە زۆربەیان زیانی گیانی و مادیی لێدەکەوێتەوە.