گەنمی ئەمساڵ لە مەترسیدایە
غەدر لە جووتیارانی كوردستان دەکرێت؟ وەزارەتی کشتوکاڵ هاتە دەنگ.
وەزارەتی کشتوکاڵ فشارەکانی بۆ زیادکردنی پشکی گەنمی هەرێم لە بەغدا چڕدەکاتەوە. ههورهها بڕیارهكهی بهغدا بۆ ئهو بڕهی بۆ وهرگرتنی گهنم دراوه رهتدهكاتهوه.
ئهمڕۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، دوو نووسراوی فەرمی بۆ سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق ناردووه، داوای پێداچوونەوەی بەپەلە بە بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەکات.
وەزارەتی كشتوكاڵ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێت پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسەر بنەمای 'داتا زانستییەکان' بێت، نەک دیاریکردنی بڕێکی کەم کە لەگەڵ ئاستی بەرهەمهێنانی ئەمساڵدا ناگونجێت.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە بەغدا بڕی وەرگرتنی گەنمی هەرێمی كوردستانی بۆ تەنیا 292 هەزار تۆن کەمکردووەتەوە، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵ بەهۆی بارانبارینی باشەوە لە ٢.٥ ملیۆن تۆن تێپەڕێت.
بهپێی سهرچاوهیهكی ئاگادار، هەرێم داوای وەرگرتنی زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنمی کردووە و ئەو بڕەی ئێستا دیاریکراوە کە کەمتر لە %8ی کۆی گشتی وەرگرتنی گەنمە لەسەر ئاستی عێراق، بە 'نادادپەروەرانە' و 'نازانستی' دەزانن.
ئهو سهرچاوهیه دهڵێت: هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئەو بڕە کەمەی ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە تەرخانکراوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئهگهر ئهم بڕیاره جێبهجێ بكرێت زیانی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵ و بژێوی جووتیاران دەگات.