پایتەخت

پزیشكیان وەڵامی تره‌مپی دایەوە

پزیشكیان وەڵامی تره‌مپی دایەوە
کورتە

لێدوانێکی نوێی سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.

سەرۆککۆماری ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی دۆناڵد ترامپ کرد و ڕایگەیاند، هیچ پاساوێکی نییە بۆ بێبەشکردنی تاران لە مافە ئەتۆمییەکانی.

 

ئه‌مڕۆ ئاژانسی هەواڵی قوتابییانی ئێران، له‌ زاری مه‌سعوود پزیشكییان بڵاویكرده‌وه‌، ترامپ دەڵێت ئێران ناتوانێت مافە ئەتۆمییەکانی به‌ده‌ستبهێنێت، بەڵام هۆکارەکەی دیاری ناکات.

 

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌، سەرۆککۆماری ئێران بە زمانێکی تووند وەڵامی تره‌مپی داوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: تۆ كێیت، تاوەکو وڵاتێک لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش بکه‌یت؟

 

ئەم لێدوانەی پزیشكییان لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی نێوان واشنتن و تاران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی له‌ لووتكه‌دا ماوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌خا، ئاماژەن بۆ سووربوونی تاران لەسەر بەردەوامبوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان.

19 نیسان 2026 12:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026